تاوتوێکردنی ماستەرنامەیهک له بهشی زمانی كوردی بهڕێوهچوو
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٥/١٠/١٩)، لە زانکۆی چەرموو، کۆلێژی پەروەردە، بەشی زمانی کوردی، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار ( شۆخان جەمال حەمە ڕەشید )، بە ناونیشانی (بەربەستە کۆزمانەوانییەکان لە ئاخاوتنی کوردیدا)، ئەنجامدرا. ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو:
1- پ.د شەهاب تەیب - سەرۆکی لیژنه.
2- پ.د.کاروان عومەر قادر – ئەندام.
3- پ.ی.د.مستەفا رەزا مستەفا – ئەندام.
4- پ.ی.د.سۆزان سەعدوڵڵا عەبدولغەنی- ئەندام و سەرپەرشت.
بە ناوی سەرۆکایەتیی بەشی زمانی کوردییەوە، بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زمانی کوردیدا، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوێندکاری ناوبراو دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری لێدەکەین.