پانێڵێک بە ناونیشانی (ژن و بەرخودان لە خەباتی نەتەوەیی کورددا، لەنێوان دوێنێ و ئەمرۆدا) بەڕێوەچوو
ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی (2/2/2026) بە ئامادەبونی دكتۆر هەڵەت ڕەشید سەرۆكی زانكۆی چەرموو، پرۆفیسۆر.د. کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، سەنتەری جێندەرناسیی زانکۆی چەرموو و سەنتەری یەکسانیی جێندەری زانکۆی سلێمانی و پانێڵێكیان بە ناونیشانی: ژن و بەرخودان لە خەباتی نەتەوەیی کورددا، لەنێوان دوێنێ و ئەمرۆدا، لە زانكۆی سلێمانی ڕێكخست.
لە پانیڵكەدا تیشکخرایە سەر ڕۆڵی ژن لە بنیادنان و پێگەی کۆمەڵگە بەتایبەت لە ڕووی نیشتمانپەروەری لەو کاتانەی کورد لەبەردەم داگیرکەر و ستەمکار وەستاوە.
پانێڵست: د.گەشە دارا حەفید-پارێزەر
پانێڵست: شنۆ ڕەمزی هیرانی-چالاکوانی بوار ژنان
بەڕێوبەری پانێڵ: پ.ی.د.نازەنین عثمان- ئەندامی سەنتەری یەکسانی زانکۆی سلێمانی