thumb

سێ مامۆستای زانكۆی چەرموو بەشداربوون لە خولی وەڵامدانەوەی قەیران و كارەسات لە هەرێمی كوردستان

لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاووڵاتییان و بەرەوپێشبردنی سیستەمی وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی خاتوو سروە ڕەسول/ بەڕێوبەری گشتی ناوەندی وەڵامدانەوەی قەیران و كارەسات لە هەرێمی كوردستان، بوسێ ماینەر/ نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی ووڵاتی ئەڵمانیا، پیتەر بێنز/ بەرپرسی خۆبەخشەکانی ووڵاتی ئەڵمانیا و ئەندام لە تیمی INSARAG، نوێنەری THW لە ووڵاتی ئەڵمانیا، نوێنەری THW لە هەرێمی کوردستان،.

له‌هەڵمەتی هەفتەی وەڵامدرەوەی کۆمەڵگا CRT لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە یەک کاتدا دەستیپێکرد، لە خولەكەدا نزیکەی ۱٥۰ کەس بەمەبەستی دروستکردنی ڕاهێنەر لە زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان بەشداربوون، کە بە پلانێکی هاوبەش لە نێوان ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا پێکهێندراوە.

خولەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییە و ئەم بڕوانامەیەی ڕاهێنەرەکانی وەزارەتی ناوخۆ/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان JCC وەریانگرتووە، بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی ئەڵمانییە و لەلایەن ئاژانسی INSARAG پشتڕاست کراوەتەوە. (مامۆستا پشتیوان فاضل صدیق و مامۆستا پەروێز حسێن عبدالكریم و مامۆستا رەزوان عبدالرحمن قادر) بەناوی زانكۆی چەرموو بەشداربوون.

 شایەنی باسە وەزارەتی ناوخۆ و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لەگەڵ ئاژانسی فیدڕاڵی ئەڵمانی THW کاردەکات لەسەر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بۆ وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات بەسادەترین کەل و پێداویستی کە لەبەردەستدان لەناو ماڵ، وەهەروەها بتوانن هاوکاری خۆیان و کەس و کاریان بکەن پێش ئەوەی تیمەکانی حکومەت بگەنە شوێنی ڕووداوەکە، بوونی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار وەکو وەڵامدەری کۆمەڵگە و تیمە ڕاهێنان پێکراوەکانی حکومەت، دەتوانن پێکەوە ڕووبەڕووی قەیران و کارەسات ببنەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

شێرکردن: